پۆڵەتیك پرێس
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوو كەسیان بە تۆمەتی سوتانی چیای گۆیژە دەستگیركردووە.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس ئاشكرایكرد، لە درێژەی گەڕان و پشكنینەكانیاندا بەدوای ئەو تۆمەتبارانەی لە سوتانی چیای گۆیژەدا بەشداربوون توانیویانە، دوو كەس دەستگیربكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، تۆمەتبارەكان لەكاتی لێكۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە و ئێستا دەستبەسەرن، “دواتر تەواوی زانیارییەكان بۆ رایگشتی ئاشكرا دەكەین”.
بەرەبەیانی رۆژی چواری مانگی رابردو، بەشێكی زۆری چیای گۆیژە لە سلێمانی سوتا و زیانێكی زۆر بەر سەوزایی چیاكە كەوت، بەوهۆیەشەوە چەندین دۆنم پوش و پاوەن و دارستان سوتاون و ئاگرەكەش زیاتر لە سێ كاتژمێری خایاند.