ئەمریکا داوایەکی عێراقی لەبارەی دۆلارەوە رەتکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەپاش سەردانەکەی سەرۆککوەزیرانی عێراق و کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەو بانکی ناوەندی ئەمریکا، هەفتەی رابردوو، بانکی ناوەندی عێراق داوایەکی فەرمی پێشکەشی بانکی ناوەندی ئەمریکا کردووە بۆ وەرگرتنی 1 ملیار دۆلار کاش لە بەرپرسانی واشنتۆن. بەڵام دەستبەجێ لەلایەن ئەمریکاوە داواکە رەتکراوەتەوە.

عێراق لەسەر بنەمای وەرگرتنی یەک ملیار دۆلاری زیادە لە داهاتی فرۆشی نەوتی ئەو وڵاتە بە ئەمریکا داواکەی ئاراستەی بانکی ناوەند کردووە. بەڵام بەپرسانی ئەمریکا پێیان وایە ئەو بڕە پارەیە زۆر زیاترە لەچاو پشکی دیاریکراوی عێراق لە داهاتی نەوت و داواکەی رەتکردووەتەوە بەبیانووی ئەوەی کە دڵنانین لەوەی پارەکە هەناردەی ئێران ناکەن.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی لە ژمارەی دوێنیی رۆژنامەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە عێراق داوای یەک ملیار دۆلاری کاشی لە ئەمریکا کردووە بۆ زیاتر پاڵپشتیکردنی بەهای دیناری وڵاتەکەی بەرامبەر بە دراوی بیانی.

هەرچەندە، لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراق و دامەزراندنی سیستەمی فیدراڵی، ئەمریکا ساڵانە نزیکەی 10 ملیار دۆلاری کاشی داوە بە عێراق. ئەم پارەیەش داهاتی فرۆشی نەوتی عێراقە لە بازاڕەکانی جیهان و ئەمریکا و پارەکەش راستەوخۆ لەلایەن ئەمریکاوە سەرپەرشتی دەکرێت و لە بانکی یەدەگی فیدراڵی ئەو وڵاتە هەڵگیراوە.

بەرپرسانی ئەمریکا پێشتر رایانگەیاندبوو، کە “دۆلار بووەتە یەکێک لە ئامرازە قازانبەخشەکانی دەستی عێراق بۆ هاوکاریکردنی میلیشیاکان و سیاسەتمەدارە گەندەڵەکان و هەروەها چوونی بۆ ئێران بەشێوەیەکی نایاسایی”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا