پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوای سزادانی بۆ ماوەی شەش مانگی دیکە، رۆژنامەنووس گۆھدار زێباری یەکێک لە سزادراوانی بادینان لە ئاسایشی ھەولێرەوە گواسترایەوە بۆ چاکسازی گەورانی ھەولێر.
زێدان محەمەد ئەمین برای گۆھداری زێباری رایگەیاند، ئەمڕۆ گۆھدار پەیوەندی پێوەکردوون و پێی راگەیاندوون کە لە ئاسایشی ھەولێرەوە گواستراوەتەوە بۆ چاکسازی گەورانی ھەولێر.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە رۆژی 1 ی ئەم مانگە دادگای کەتنی ھەولێر بۆ جاری سێیەم سزای شەش مانگ زیندانی دیکەی بەسەر رۆژنامەنووس گوھدار زێباریدا سەپاندو تۆمەتباری کرد بە ھەڵگرتنی چەک، لەکاتێکدا بڕیاربوو لە رۆژی 16 ی ئابی رابردوو و لەدوای نزیکەی سێ ساڵ زیندانی ئازادبکرێت.
گوھدار زێباری لە رۆژی 22 ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2020 لەگەڵ چوار چالاکوان و رۆژنامەنووسی دیکەی بادینان بەتۆمەتی “سیخوڕیی و ئاژاوەگێڕی” دەستگیرکران و بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزادران، بەڵام دواتر بە فەرمانێکی سەرۆکایەتی ھەرێم سزاکەیان بەڕێژەی 60% کەمکرایەوە، بەو پێیەش بڕیاربوو لە 16ی ئاداری ئەمساڵ ئازادبکرێت، بەڵام بەھۆی گۆڕینی لۆگۆی ئۆتۆمبێلەکەی بۆ جارێکی دیکە سزای پێنج مانگ زیندانیکردنی دیکەی بەسەردا سەپێندرا.