سیسی خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی میسر كاندید دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی میسر رایدەگەیەنێت، دووبارە خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی كاندید دەكاتەوە.

عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر لە كۆنگرەی چیرۆكی نیشتمان رایگەیاند، دەیەوێت میسرییەكان ئاگادار بكاتەوە، كە دووبارە خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی میسر كاندید دەكات، ئەویش لە پێناو بنیادنانی خەونی دەوڵەت.

وتیشی، داوا لە هاونیشتمانیانی میسر دەكەم، هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی داهاتوی وڵات بكەن بە سەرەتایەكی راستەقینە بۆ ژیانی سیاسەتی هەمەڕەنگ، بەلێن دەدەم كە كاربكەم بۆ تەواوكردنی خەونەكانیان لە بنیادنانی نیشتمانێكی پتەو لەسەر بناغەی دادپەروەری و دامەزراوە.

عەبدولفەتاح سەعید حسێن خەلیل سیسی لە دایكبوی ساڵی 1954ە، سەرۆكی شەشەم و ئێستای كۆماری میسری عەرەبییە، لە ساڵی 2014 ەوە خاوەنی هەردو پۆستی سەرۆكایەتی میسر و فەرماندەی باڵای هێزە چەكدارەكانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا