پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
حكومەتی هۆڵەندا بڕیاریدا 120 سەربازی دیكە و سێ هەلیكۆپتەری چینووك رەوانەی عێراق بكات.
حكومەتی هۆڵەندا لە بەیاننامایەكدا رایگەیاند: كە 120 سەرباز و سێ هەلیكۆپتەری چینووك دەنێرێت بۆ عێراق لە چوارچێوەی ئەركی هاوپەیمانی ناتۆ بۆ عێراق.
ئەمە لەكاتێكدایە كە لە مانگی تەمووزدا هۆڵەندا رایگەیاند 145 سەرباز لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە دەنێرێت بۆ عێراق.
هۆڵەندا ئەندامێكی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعشە كە لە ساڵی 2014 بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش دامەزرا و حكومەتی وڵاتەكە لە رێگەی ناردنی سەرباز و راوێژكاری سەربازییەوە یارمەتی هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی عێراقی لە رووبەڕووبوونەوەی داعش دا.