وەزیری نەوتی عێراق: بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم چاوەڕێی توركیا دەكەین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، بۆ رێككەوتن لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهان، چاوەڕێی سەردانی وەزیری وەزەی توركیا دەكەن.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، رۆژی پێنجشەممە، لە لێدوانێكدا بۆ پێگەی ناوەندیی هەواڵیی نیشتمانی، لەبارەی رێككەوتن لەگەڵ توركیا بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: دانوستان هەیە لەگەڵ لایەنی توركی، چاوەڕێی سەردانی وەزیری وزەی توركیاین بۆ كۆبونەوە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق.

وتیشی: یەكێك لە گرنترین بابەتەكانی كۆبونەوەكەش هەناردەكردنەوەی نەوتە بۆ بەندەری جەیهان.

ئەوەشی خستەڕوو، لەو بڕە نەوتەی ئێستا عێراق هەناردەی دەكات، ئەو زیانانە لەبەرچاو گیراون كە بەهۆی وەستانی هەناردەی نەوت لە باكوری وڵات بەر عێراق دەكەون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا