تەقینەوەیەک لە پایتەختی ئۆزبەکستان روویدا و 163 قوربانی لێکەوتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسانی تەندروستی ئۆزبەکستان رایانگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەقینەوەی گەورە لە کۆگایەکی شاری تاشقەندی پایتەختی ئۆزبەکستان روویداوە، و لانیکەم کەسێک گیانی لەدەستدا و 162 کەسیش برینداربوون.

وەزارەتی تەندرووستی ئەو وڵات لەرێگەی پلاتفۆرمی تەلەگرامەوە رایانگەیاند، تەقینەوەکە بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە بووە لە یەکێک لە کۆگاکانی کۆمپانیایەکی بواری لۆجستی.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، شوێنی تەقینەوەکە نزیکە لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی شارەکە، بەڵام کاریگەری لەسەر گەشتەکانی درووست نەکردووە.

لەبارەی قوربانییەکانی رووداوەکەوە، وەزارەتی تەندرووستی ئۆزبەکستان رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەکەوە کەسێکی تەمەن 16 ساڵان گیانی لەدەست داوە و 24 کەسیش بەهۆی برینەوە رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون. هاوکات راشیگەیاند، برینی ئەوانی دیکە سوکن و هەر لە شوێنی رووداوەکە لەلایەن ئەمبوڵانسی فریاگوزاری تەندرووستی شارەکەوە چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.

تاشقەند، بە گەورەترین شاری ئاسیای ناوەڕاست دادەنرێت و دانیشتوانەکەی 3 ملیۆن کەسە  و پایتەختی ئۆزبەکستانە کە پێشتر سەر بە یەکێتی سۆڤیەتی کۆن بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا