دادگاى باڵا سکاڵایەکى دژی یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دواخست

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراق سکاڵایەکى دژی یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دواخست، یەکێک لە سکاڵاکاران دەڵێت دواخستنەکە بۆ ئەوەیە لە کۆبوونەوەى داهاتوودا بڕیارى کۆتایی لەبارەوە بدرێت.

دادگاى باڵاى فیدراڵیی عێراق، لە 24ی ئەیلوولی2023، تاوتوێى دوو سکاڵاى کرد کە لە دژى چەند ماددە و بڕگەیەکى یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان پێشکەش کرابوون و بڕیاریدا دانیشتنەکە بۆ هەفتەی داهاتوو، 1 ی تشرینى یەکەمى 2023، دوابخات.

سکاڵاکان دوو دانەن و یەکخراون، لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعوون، ئەندامى کریستیانەکان لە ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى تۆمارکراوە و دژی پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە تایبەتن بە ژمارەى کورسییەکانی پەرلەمان، یەک بازنەیی هەڵبژاردن و کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانى کوردستان.

ئامانج شەمعوون رایگەیاند، دادگا بڕیاریداوە کە کۆبوونەوەکە بۆ یەکى تشرینى یەکەمى داهاتوو دوابخات، بەگوێرەى وتەى پارێزەرەکەی، ئەو دواخستنە بۆ ئەوە بووە لە دانیشتنى داهاتوودا دادگاى باڵاى فیدراڵیی عێراق بڕیارى کۆتایی لەبارەى ئەو سکاڵایە بدات.

دواخستنى ئەو سکاڵایە هاوکات بوو لەگەڵ بڕیارێکى دادگاى باڵاى فیدراڵیی عێراق لەبارەى نادەستووریبوونی مادەى دووى یاساى ژمارە دووی ساڵى 2019ى هەمووارى یەکەمى یاساى ئەنجوومەنى پارێزگاکان و، پاساوى دادگاکە بۆ ئەو بڕیارەى ئەوە بووە هەموارەکە دژی مادەى شەش و دووی بڕگەى مادەى دووى دەستوورە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا