قەرەباخ داوای سەربەخۆیی دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا، هەریەك لە ئەرمینیا و ئازەربایجان لەسەر هەرێمی قەرەباخ شەڕیان دژی یەكتر دەستپێكرد، دەسەڵاتی هەرێمەكە داوای لەكۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرد دان بەسەربەخۆیی هەرێمەكەیاندا بنێت‌و تا ئەو دوو وڵاتەش رووبەڕووبوونەوەكانیان بەرانبەر یەكتر بوەستێنن.

لەمیانی بەیاننامەیەك، حكومەتی دانپێدانەنراوی قەرەباخ داوای لەكۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرد و تێیدا هاتووە: داواكارین دان بە سەربەخۆماندا بنرێت و بەو هەنگاوەش هەریەك لە ئەرمینیا و ئازەربایجان شەڕو ململانێكانیان لەسەر خاكەكەمان كۆتایی پێبێنن و ئێمە ئەوە وەك میكانیزمێكی ئاشتی لە ناوچەكەدا دەیبینین.

لەبەیاننامەكە، ئەوەش خراوەتەڕوو، هەوڵی ئەو لایەنانە بەرزدەنرخێنن، كە كار بۆ راگەیاندنی ئاشتی لە ناوچەكەدا دەكەن.

ماوەی چەند رۆژێكە شەڕ لە نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لەسەر ناوچەی قەرەباغی نێوانیان سەریهەڵداوە و هەریەكەیان بەرامبەرەكەی بە دەستپێشخەری شەڕەكە تۆمەتبار دەكات.

لە ساڵی ١٩٩٠ـەوە، لە ئەنجامی لاوازبوون و پاشان هەرەسهێنانی یەكێتی سۆڤیێت، ئەرمینییەكانی هەرێمی ناگۆڕنی قەرەباخ، كە لەنێو وڵاتی ئازەربایجانە، لە شەڕێكی چەكداری، كە تێیدا زیاتر لە ٣٠ هەزار كەس بوونە قوربانی، توانییان هێزەكانی ئازەربایجان دەربكەن و هەرێمەكەیان وەك هەرێمێكی سەربەخۆ و جودا لەو وڵاتە راگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا