گەنجێک بە چەقۆ کوژرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، شەڕ لەنێوان چەند گەنجێکدا درووست بووە و گەنجێکیان بە چەقۆ کوژراو سێی دیکەش بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو (23-9-2023)، ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار شەڕە چەقۆ لەنێوان 5 گەنجدا روویداوە. و لە ئەنجامدا گەنجێک بەناوی (بەژدار جەمال محەمەد) کە لەدایکبووی ساڵی 2004ـە، دوای ئەوەی بە برینداری رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیان لەدەست دەدات.

پۆلیسی گەرمیان ئاماژە بەوەشدەکات، بەهۆی شەڕەکەوە 3 گەنجی دیکە بریندار بوون و لە نەخۆشخانەی شەهید هەژار چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.

هاوکات راشیگەیاند، پۆلیس دەستبەجێ گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە و سەرجەم تۆمەتبارەکانیان دەستگیرکردوون. لە ئێستادا لەژێر لێکۆڵینەوەدان لەسەر هۆکار و چۆنییەتی رووداوەکە.

وێنەی کوژراوەکە
وێنەی کوژراوەکە، وێنە: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا