نرخی بەرمیلێک نەوت دەگاتە 150 دۆلار

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی جەی پی مۆرگان ئاشکرایکرد، لەئێستادا نرخی نەوت لە ئاستێکی بەرزدایە و پێشبینی دەکەن لە داهاتوودا نرخی بەرمیلێک بگاتە 150 دۆلار.

لە بانکی جەی پی مۆرگان، شارەزایەکی بازاڕ ڕایگەیاند، پێشهاتەکانی کەمکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت لە ئێستادا لە ئاستێکی مامناوەندایە و کەمکردنەوەی کاری وەبەرهێنانی کەرتی هایدرۆکاربۆنیش، ئەگەری هەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا نرخی نەوت بگەیەنێتە سەروو 150 دۆلار.

ڕوونیکردەوە، نرخی بەرمیلێک نەوت لەساڵی 2024دا لەنێوان 110-90 دۆلار دەبێت، لەساڵی 2025 بۆ 120 دۆلار بەرزدەبێتەوە، هەروەها لەساڵی 2026 ئەگەری هەیە بگاتە 150 دۆلار.

لەکاتێکدا، بەهۆی بڕیاری کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لەلایەن رێکخراوی ئۆپیک و زیادبوونی خواست لەسەری و مەترسییەکان لەڕێژەی هەڵاوسان نرخی نەوت بەرزبووەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا