پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەگوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی، لە رۆژی یەكشەممەوە پلەی گەرما لە هەرێمی كوردستان روو لە دابەزین دەكاتەوە.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 23_9_2023 ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوی دوێنێ.
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی كەشناسی پێشبینی كردووە، سبەی یەكشەممە ئاسمانی هەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ دروستبونی هەندێك پەڵە هەور لە ناوچە شاخاوییەكان، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1 – 2) بە بەراورد لە تۆماركراوی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 39
سلێمانی : 36
دهۆك : 37
كەركوك : 41
هەڵەبجە : 39
زاخۆ : 39
سۆران : 37
حاجی ئۆمەران : 26
گەرمیان : 44