بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزبووەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێمی کوردستان، بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزبووەوە 100 دۆلار بە 155 هەزار و 200 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

دوێنێ لەکاتی داخستنی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی، نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بووە بە 156 هەزار و 400 دینار و ئەمڕۆ نزیکەی 1 هەزار و 300 دینار لە بەهاکەی دابەزیووە.

هەرچەندە بانکی ناوەندی بۆ کەمکردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار، رۆژانە بڕێکی زۆر دۆلار بە نرخی 1320 دینار بۆ هەر دۆلارێک دەخاتە بازاڕەوە، بەڵام ئەمە نەبۆتە هۆی دابەزاندنی نرخی دۆلار و هێشتا لەبەرزیدا ماوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا