بافڵ جەلال تاڵەبانی: هێرشی درۆنی سەقامگیریی ناوچەكەی خستووەتە مەترسییەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا چاویكەوت بە ئێریك شۆڤالیێ، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق.

‏‎لە دیدارێكدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق، پاراستنی سەقامگیری و رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە چارەسەركردنی كێشەكان كرایەوە بەشێوەیەك كە هاوبەشیی راستەقینە و پاراستنی مافی هەموولایەك لەبەرچاوبگیرێت.

‏‎لەبارەی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت و بەئامانجگرتنی هێزە قارەمانەكانی دژەتیرۆر، بافڵ جەلال تاڵەبانی روونكردنەوەیدا و ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، هێرشی درۆنی و بەزاندنی سەروەریی وڵات سەقامگیریی ناوچەكەی خستووەتە مەترسییەوە. داواشیكرد،كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەتایبەت ئەو وڵاتانەی لەچوارچێوەی هێزەكانی هاوپەیماناندان و بەشداربوون لە شەڕی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، لەبەرامبەر ئەم پێشێلكاری و كردە تیرۆریستییانە بێدەنگ نەبن و رێگریی لێبكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا