بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ فراكسیۆنی سەوز: لە سەنگەری خەڵكدابن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا لەگەڵ فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووەوە.

لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی فراكسیۆنی یەكێتی كرد بۆ بەدەستهێنانی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان، مووچە و قووتی خەڵكی هەرێم و پرسی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە كە دڵسۆزانە ئەركەكانیان راپەڕاندووە و هەوڵەكانیان لەپێناو پاراستنی بەرژوەندییەكانی كوردستان بووە. داواشیكرد، بەهیچ شێوەیەك سازش لەسەر مافە یاسایی و دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان نەكەن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی داواشی لە فراكسیۆنی یەكێتی كرد، هەمیشە لە سەنگەری بەرگریكردن لە خواستەكانی خەڵكدا بن و پەرلەمان بكەن بە سەكۆی بەدیهێنانی مافەكانیان، لەبارەی پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەشەوە وتی، خزمەتكردنی هەڵەبجە ئەركتانە و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ سەرجەم فراكسیۆنەكان هەماهەنگبن تاوەكو كۆدەنگییەكی نیشتمانی سەبارەت بەو پرسە دروستدەكرێت.

لەبارەی هاریكاری و هەماهەنگیی نێوان فراكسیۆنە كوردییەكانەوە لە بەغدا بافڵ جەلال تاڵەبانی فراكسیۆنی یەكێتی راسپارد، لەگەڵ تەواوی فراكسیۆنە كوردییەكان هاوكاربن و وەك بەرەیەكی كوردستانی خزمەتی بەرژەوەندییەكانی گەل بكەن و دوور لە هەموو لایەنگیرییەكی ‌حزبی نوێنەری كورد و كوردستان بن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا