وادەی راگەیاندنی ئەنجامی زانکۆلاین راگەیەندرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، رۆژکی یەکشەممە 24ی 9ی 2023 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی زانکۆلاین رادەگەیەندرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژى یەکشەمە رێکەوتى (2023/9/24) لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2023-2024) رادەگەیەنرێت.

وەزارەتى خوێندنى باڵا راشیدەگەیەنێت، دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکان لە ڕێکەوتى (2023/10/1) دەستدەکرێت بە پرۆسەى خوێندنى قۆناغى یەکەم لە زانکۆکان، بۆیە پێویستە لەسەر وەرگیراوان لەدوای راگەیاندنی ئەنجامەکان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆکانیان بکەن بۆ ئەم مەبەستەش زانکۆکانى کوردستان ئامادەکارى پێویست دەکەن بۆ پێشوازیکردن لە وەرگیراوان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2023-2024).

May be an image of text

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا