پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەفدێكی وڵاتی ئێران كە پێك هاتبوون لە عباس زادە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی ئێران و امین حیدریان بەڕێوەبەری پایانەی مەرزی پەروێزخان/ئێران و قاسم متلبی بەڕێوەبەری گومرگی ئێران سەردانی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانیان كرد.
وەفدەكە لەلایەن عەباس ئیسماعیل عەلی سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە پێشوازیان لێكرا، ئامانج لەسەردانەكەیان بەدیار خستنی ئەو كێشە و گرفتانە بوو كە ڕۆژانە لە دەروازەكەدا روودەدات.
لە كۆبوونەوەكەدا سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ئەوەی خستەڕوو بەهەمەهانگی هەردوولا میكانیزمێكی گونجاو دابنرێت بۆ ئەوەی هاتووچۆی گەشتیاران بە ئۆتۆمبێلی تایبەت لە دەروازەكەمانەوە بۆ وڵاتی ئێران ئاسایی بكرێتەوە،
لە كۆتاییدا بڕیاردرا لە ڕۆژی یەك شەممەی داهاتووەوە هەر گەشتیارێك خوازیارە بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی گەشت بۆ وڵاتی ئێران بكات پێویستە لە یەكێك لە دادگاكانی هەرێمی كوردستان كەفالەتێك بكات بەمەرجێك لەهەر دەروازەیەكەوە گەشتی وڵاتی ئێرانی كرد دەبێت لەهەمان دەروازەوە بگەڕێتەوە.