پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فەرماندەیی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات _ هەسەدە راگەیەندراوێكی دەربارەی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت بڵاوكردەوە پرسەو سەرەخۆشی لە فەرماندە و هێزەكانی دژەتیرۆر و یەكێتی نیشتمانی كوردستان و كەسوكاری شەهیدان و هەموو گەلەكەمان دەكات.
لە راگەیەندراوەكەی هەسەدەدا هاتووە، بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی كۆمەڵێك قارەمانی هێزەكانی دژەتیرۆرمان پێگەیشت لە ئەنجامی هێرشی دڕندانە بۆ سەر فڕۆكەخانەی عەربەت لە شاری سلێمانی لە هەرێمی باشووری كوردستان. ئەم قارەمانانە كە بە خوێنی پاكی خۆیان ڕێگایەكی بەنرخی خەبات و قوربانیدانیان دامەزراند و گەل و نەتەوەی خۆیان پاراست.
ئەوەشهاتووە، هەر لەو پێوەندییەدا فەرماندەیی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات پرسەو سەرەخۆشی لە فەرماندە و شەڕڤانانی هێزەكانی دژەتیرۆر و یەكێتی نیشتمانی كوردستان و كەسوكاری شەهیدان و هەموو گەلەكەمان دەكات. لەم ڕووداوە دڵتەزێنەدا هاوسۆزی تەواومان لەگەڵیان دەردەبڕین.
هێمای بەوەشكردووە، گەلەكەمان هەمیشە شانازی بە قارەمانەكانی و دامەزراوە سەربازی و ئەمنییە بەهێزەكانیەوە دەكات كە دەتوانن بیپارێزن و چارەنووسی دوژمنان جگە لە شكست هیچی تر نابێت.