كۆمسیۆن 108 پارت لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دووردەخاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان 108 پارت لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دووردەخاتەوە.

هەیمان تەحسین، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پارتە سیاسییەكان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، 108 پارتی سیاسی بەهۆی سەرپێچی دارایی و كارگێڕی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق دوورخرانەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو پارتانە سەرپێچی یاسای پارتە سیاسییەكانیان كردووە و بارەگای وەهمیان هەبووە و كۆنفرانسیان بە گوێرەی پەیڕەوەی ناوخۆ ئەنجام نەداوە، هەر بۆیە كۆمسیۆن بڕیاری دوورخستنەوەی یەكجاری ئەو پارتانەی دەركردووە.

رۆژی 18ی كانوونی یەكەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكای عێراق (بێجگە لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان) بە بەشداریی زیاتر لە 23 ملیۆن دەنگدەر بەڕێوەدەچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا