بەریتانیا بەفەرمی ڤاگنەری بە گروپێکی تیرۆرستی ناساند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی، حکومەتی بەڕیتانیا بەفەرمی گروپی چەکدار ڤاگنەری نزیک لە حکومەتی رووسیای وەک گروپێکی تیرۆرستی لەقەڵەم دا و بەژداریکردن و پشتیوانیکردنی ئەو گرووپە بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە و سزای لەسەرە.

بڕیارەکە پاش ئەوە هات، رۆژی چوارشەممە 6ی ئەیلوولی 2023، سوێلا برەیڤەرمان، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند،رەشنووسێکی لەسەر بنەمای یاسای تیرۆری ساڵی 2000ی ئەو وڵاتە خستووەتە بەردەم پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر بڕیاری ناساندنی گرووپی چەکداری ڤاگنەری سەر بە رووسیا.

گروپی چەکداری ڤاگنەر، بە هێزێکی نزیک لە ڤلادمیێر پووتنی سەرۆکی رووسیا دادەنرێت. وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لەبارەی ئەو گرووپەوە ووتی، “ڤاگنەر رێکخراوێکی توندوتیژ و وێرانکەرە کە وەک ئامرازێکی سەربازی رووسیای ڤلادیمێر پووتن لە دەرەوەی وڵاتەکە رۆڵی گێڕاوە. لەکاتێکدا رژێمی پووتن نازانێت چی لەو ئەهریمەنە بکات کە دروستی کردووە،چالاکییە گێرەشێوێنییەکانی ڤاگنەر تەنیا بەردەوامن لە خزمەتکردنی ئامانجە سیاسییەکانی کرێملین.

بڕیارەکە لەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و هەر کەسێک سەر بەو گرووپە بێت، پشتگیریان بکات یان لۆگۆ و ناوی ئەوان بەکاربێنێت،بە یاسای تیرۆر و ئەنجامدانی تاوان مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت. بەجۆرێک، هەندێک لە سزاکان دەگەنە 14 ساڵ زیندانیکردن و سزادانی ماددی تاوانبار.

گرووپی چەکداری ڤاگنەر، کۆمپانیایەکی سەربازی بواری دابینکردنی شەڕکەرە بە پارە بۆ هەر شوێن و وڵاتێک کە پێویستیان پێی بێت. گرووپەکە لەساڵی 2014 لەلایەن یەڤگینی پریگۆژین و دیمتری ئۆتکین دامەزراوە، لە ئێستادا لەژێر ناوی رووسیادا لە چەندین شوێنی جیهاندا رۆڵ دەبینێت؛ لە نموونەی وڵاتانی سوریا، ئۆکراینا، کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست، سودان، لیبیا، مۆزەمبیق و مالی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا