هاتنی سەرۆکی حکومەت بۆ پەرلەمان لە بەهای داوای پرساندنی کەم ناکاتەوە

پۆڵەتیك پرێس:

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات، هاتنی سەرۆكی حكومەت بۆ پەرلەمان لەبەهای پرسی “پرساندن”ەكەی پەرلەمانتاران كەمناكاتەوە، دەشڵێت، بەبەڵگەوە داوای ئەو دانیشتنەكراوە.

ئەبوبەكر هەڵەدنی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی، لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەشداریی مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكومەت و ژماریەك بەرپرسی دیكەی هەرێم، لەو دانیشتنەی كە بڕیار وایە رۆژی دووشەممە 5ی تشرینی یەكەم ئەنجام بدرێت، لەگەڵ پرسی پرساندنەكە دوو شتی جیاوازن، پرساندن ئەنجام نادرێت، بەردەوام دەبن لە هەوڵەکەیان لەو بارەیەوە.

وتیشی، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، سەرۆكی حكومەت بۆی هەیە داوای كۆبوونەوە بكات، هاتنەكەی بەپێی ماددەی (66)ە، لە پەیڕەوی ناوخۆ، بەڵام ئەوەی پرساندنەكەی ئێمە بەپێی ماددەی 68 لە پەیڕەوی ناوخۆ، واتە دوو شتی جیاوازن و بەو هۆیەوە داوامان لە سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە، هەردوو دانیشتنەكە بەجیا ئەنجام بدات.

ئاماژەی بەوەشكرد، هاتنی ناوبراو هیچ لەبەهای پرساندنەكە كەمناكاتەوە، لەشوێنی خۆی دەمێنێتەوە ئەگەر نەخرێتە ناو بەرنامەی كاری پەرلەمانەوە ئەوا پەیوەندی بەسەرۆكایەتی پەرلەمانەوە دەبێت، چونكە بەڕێكارێكی یاسایی و بە واژۆ و بەڵگە داوای ئەو دانیشتنەیان كردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە ماوەی ڕابردوودا 23 پەرلەمانتار بەفەرمی یاداشتێكیان بۆ پرساندنی سەرۆک و جێگری سەرۆک و وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمان كرد بۆ ڕێکخستنی کۆبونەوەیەکی تایبەت و بانگهێشتکردنیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا