پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پۆلیسێك لە زاخۆ لەكاتی ئەركەیدا و لە ناوبژیوانیكردنی شەڕێكدا برینداربوو و دواتر لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.
ئەحمەد رەمەزان وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، تیمەكانی بەشی فریاكەوتنی پۆلیس لە رووداوێكی شەڕكردن لە یەكێك هۆڵەكانی ئاهەنگێڕان ئاگاداركراونەتەوە، یەكێك لە پۆلیسەكانیان كە چووە بۆ كۆنترۆڵكردنی شەڕەكە، برینداربووە و رەوانەی نەخۆشخانە كراوە.
وتیشی، ئەو كارمەندەیان سەرەتا تەندروستی باشبووە و لە نەخۆشخانە دەرچووە، بەڵام دواتر تەندروستی تێكچووە و رەوانەی نەخۆشخانە كراوەتەوە و بەیانیی رۆژی سێشەممە لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە.