پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شەوی رابردوو بەشێک لەو هێزانەی لە گەڕەکە کوردییەکانی کەرکووک جێگیرکرابوون دەستیان بە کشانەوە کردووە.
هاوکات، بڕیارە پەرلەمانی عێراق لە هەنگاوەکانی داهاتوویدا، چەند لیژنەیەکی تایبەتمەند رەوانەی شاری کەرکووک بکات بۆ لێکۆڵینەوە و سزادانی ئەو کەسانەی تەقەیان لە خۆپشاندەری کەرکووک کرد و چەند هاوڵاتییەکیان شەهید کرد.
بڕیاری کشانەوەی ئەو هێزە پاش ئەوە دێت، بڕیارە ئەمڕۆ وەفدێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق سەردانی کەرکووک بکات و لێکۆڵینەوەی زیاتر بکەن لەبارەی رووداوەکانی رۆژی 2ی ئەیلوولی ئەم مانگە.
بەهۆی خۆپشاندانی بەشێک لە کوردانی شاری کەرکووک دژی داخستنی رێگەی هەولێر _ کەرکووک لەلایەن ژمارەیەک عەرەبی هاوردە و تورکمانی شارەکە گرژی و ئاڵۆزی درووست بوو، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکان 4 هاوڵاتی کورد شەهید بوون و 15ی دیکەش بریندار بوون.