وەزیری ناوخۆی هەرێم و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق كۆبوونەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانی سەردانەكەی بۆ بەغدا، لەگەڵ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق كۆبووەوە.

رۆژی دووشەممە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاویكردووەتەوە، لەمیانی سەردانەكەم بۆ بەغدا، كۆبوونەوەیەكی بەرهەمدارم هەبوو لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی.

رێبەر ئەحمەد ئاماژەی بەوەشكردووە، لە كۆبوونەوەكەدا لەبارەی نیگەرانییە ئەمنییە هاوبەشەكان و رێگەكانی جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی شنگال، گفتوگۆیان كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا