لیژنەكەی سودانی: هەرێم لە شایستەی خۆی زیاتری وەرگرتووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەو لیژنەیەی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێكیهێناوە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ هەرێمی كوردستان لەبارەی جێبەجێكردنی یاسای بودجە، لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران كۆبووەوە و جەختیكردەوە هەرێم زیاتر لە شایستەی خۆی وەرگرتووە.

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لیژنەكەی سەرۆك وەزیران جەختی لە قسەكانی وەزیری دارایی كردووەتەوە كە هەرێم زیاتر لە شایستەی خۆی وەرگرتووە و پابەندی یاسای بودجە نەبووە.

لیژنەكە لە شەش ئەندام پێكهاتووە و رۆژی 25 ی حوزەیرانی ئەمساڵ لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە پێكهێنرا بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەگەڵ هەرێمی كوردستان لەبارەی جێبەجێكردنی یاسای بودجە و ماددەكانی پەیوەست بە هەرێمی كوردستان.

رۆژی شەممەی رابردوو تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لەمیانەی كۆبوونەوەیدا لەلایەن لیژنەی داراییەوە رایگەیاندبوو، هەرێمی كوردستان بۆ شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ زیاتر لەپشكی خۆی وەرگرتووە و بۆ شەش مانگی دووەمی ئەمساڵیش ترلیۆنێك و 500 ملیار دیناری پێدەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا