پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیارە، ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی نەمسا بەسەردانێکی فەرمی بگاتە عێراق، بەمەبەستی کردنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغدا.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ دووشەممە11ی ئەیلول، ئەلیکساندەر تشالنبێرگ، وەزیری دەرەوەی کۆماری نەمسا، بەمەبەستی کردنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغدا سەردانی بەغدا دەکات.
ئاماژەی بەوەکرد، وەزیری دەرەوەی نەمسا لە سەردانەکەیدا لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆدەبنەوە.
ڕوونیکردەوە، لە ڕێوڕەسمێکدا هەر ئەمڕۆ باڵیۆزخانەی نەمسا لە بەغدا دەکرێتەوە.