سەردانەكەی سەرۆككۆماری توركیا بۆ عێراق بۆ كاتێكی نادیار دواخرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەكی حكومەتی عێراق بە میدیاكانی راگەیاندووە، سەردانەكەی سەرۆككۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ عێراق بۆ كاتێكی نادیار دواخراوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاشكراشی كردووە، هۆكاری دواخستنەكە ئەوەیە توركیا دەیەوێت لە سەردانەكەی ئەردۆغاندا تەنیا پرسی پەكەكە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ بكرێت، بەڵام حكومەتی عێراق دەیەوێت پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهان و كێشەی ئاو لەگەڵ توركیا یەكلایی بكاتەوە.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دەرەوەی عێراقی پێشتر رایگەیاندبوو، ناكۆكییەكانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە هۆكار بوو بۆ دواكەوتنی سەردانەكەی ئەردۆغان بۆ بەغدا لە مانگی ئابدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا