پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، تێكڕای بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانەی عێراق 4 ملیۆن و 230 هەزار بەرمیلە.
حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند: تێكڕای بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانەی عێراق 4 ملیۆن و 230 هەزار بەرمیلە، لەكاتێكدا تێكڕای هەناردەكرد 3 ملیۆن و 350 هەزار بەرمیلە.
وتیشی، تا ئێستا لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە لەگەڵ توركیا نەگەیشتوونەتە رێككەوتن.
رۆژی 1ی ئەیلوولی 2023 وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماری هەناردەكردن و داهاتی نەوتی بۆ مانگی هەشت ئاشكراكرد، كە بەپێی داتاكانی كۆمپانیای سۆمۆ، لە فرۆشتنی 106 ملیۆن و 122 هەزار و 874 بەرمیل نەوتدا، داهاتەكەی هەشت ملیار و 846 ملیۆن دۆلاربووە.