هاووڵاتیەك بەتۆمەتی ئاگر كەوتنەوە لەسنوری ناحیەی بنگرد دەستگیر كرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بنگرد رایگەیاند: بەتۆمەتی ئاگر كەوتنەوە لەسنوری ناحیەی بنگرد هاووڵاتییەك دەستگیر كرا.

بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بنگرد رایگەیاند: دوای كەوتنەوەی ئاگرێك لەسنوری ناحیەی(بنگرد) لەگوندی (سێدەر) ، بەو هۆیەوە بووە هۆی سوتانی نزیكەی (20) دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سروشتی دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی بنگرد گەیشتنە شوێنی ئاگرەكە و كوژاندیانەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای كۆنتڕۆڵكردن و لە ئەنجامی بەدواداچوون توانرا هاووڵاتیەك بەتۆمەتی‌ ئاگركەوتنەوەكە دەستگیر بكرێت.
هێما بەوەشكراوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە ڕێكخراوەو تۆمەتبار ڕادەستی دادوەر‌كراوە‌ بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا