کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی کەشناسی هەرێم، کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی بڵاوکردوە و رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و سبەی نزیکەی 4 پلە دادەبەزێت.

بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی ئەیلوول، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

کەشناسی دەڵێت، لە سبەینێوە کەشەکە فێنک دەکات و پلەکانی گەرما نزیکەی 2-4 پلە دادەبەزن، بەشێوەیەک پلەى گەرمى سەنتەرى پارێزگاکان بە تایبەت بەرزترین پلەى گەرماى نیوەڕۆ بۆ ژێر 40 پلەى سیلیزى دادەبەزێت ناوچە شاخاوییەکان نزیک دەبێتەوە لە 30 پلەى سیلیزى , ئەم دابەزینە لە پلەکانى گەرما پلە بە پلە روو لە نزم بوونەوە دەکات .لەگەڵ ئەم نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما کۆتاى بە بەرزى پلەکانى گەرما دێت

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 39 پلەى سیلیزى
سلێمانی :38 پلەى سیلیزى
دهۆک : 38 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 41 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 40 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 40 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 27 پلەى سیلیزى
سۆران : 38 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 44 پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا