پۆڵەتیك: سپۆڕت
یانەی لیڤەرپول ڕیدزی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی پریمەرلیگ لە بەیاننامەیەكدا هەواڵی تووش بوونی سایدۆ مانی هێرشبەری سەنیگالی یانەكەی بڵاو كردەوە: ئەنجامەكانی پشكینینی ڤایرۆسی كۆڕۆنا كە بۆ یاریزانان دەكرێت دەریان خستووە كە سادیۆ مانی هێرشبەری یانەكە هەڵگری ڤایرۆسی كۆڕۆنایە هەر بۆیە بڕیاری چاودێری پزیشكی دراوە و كەرەنتینا دەكرێت.
بەیاننامەكە ئەوەشی تیادا هاتووە: شێوازی ڤایرۆسەكە كۆڕۆنایە، بەڵام مانی دۆخی تەندروستی زۆر باشە لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ماوەیەی تەندروستی بڕیاری لێ داوە و یاسایی كەرەنتینا كردنە لە ماڵەكەی خۆیدا دەبێت و بەشداری یارییەكانی داهاتووی یانەكە ناكات.
جێی ئاماژە بۆ كردنە مانی دووەم یاریزانی یانەی لیڤەرپولە پاش تیاگۆ ئالكانتارای ئیسپانی كە تووشی كۆڕۆنا دەبێت و كەرەنتین دەكرێت و لە یانەكە دوور دەكەوێتەوە.
دانەر ئەسڵان