شتیگن بۆندەكەی نوێ‌ دەكاتەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ڕاپۆرتە هەواڵەكانی میدیای كەتەلۆنیا باس لە بڕیاری كۆتایی مارك ئەندریا تیرشتیگنی گۆڵچی ئەڵمانی دەكەن كە داوای ئەوەی كردووە بۆندەكەی درێژ بكرێتەوە لەگەڵ یانەكەی.

ڕۆژنامەی مۆندیۆ دیپۆرتیڤۆ هەواڵەكەی ئاشكرا كرد: شتیگن دواجار قاییل بوو بە درێژ كردنەوەی بۆندەكەی لەگەڵ یانەكەی تا ساڵی 2025 لەگەڵ داوا كردنی بڕە پارەیەكی كەم بە مەبەستی باشتر كردنی بۆندەكەی بەم پێیەش گۆڵچییە ناوازەكە دەمێنێتەوە و بەرشەلۆنە جێ‌ ناهێڵێت.

جێی باس كردنە لە ئێستادا تیرشتیگن بە هۆی پێكانەوە لە ڕیزی یانەكەی دووركەوتۆتەوە پاش ئەوەی ماوەیەكی زۆر لەگەڵ ئیدارەی بەرشەلۆنە ماوەیەكی زۆر گفتوگۆیان كرد بە مەبەستی نوێ‌ كردنەوەی بۆندەكەی.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا