پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پێگەى فەرمی یەکێتی نیشتیمانى کوردستان ڕایگەیاند: شەهیدەکانی کەرکوک هەڤاڵی یەکێتین
ژمارەی شەهیدەكانی رووداوە نەخوازراوەكەی كەركوك و پشێوییەكان سێ شەهیدن، كە سەرجەمیان هەڤاڵ و تێكۆشەری ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانن و هۆكاری ئاڵۆزییەكانیش ململانێی سیاسی و شەڕی بارەگای حزبییە و پەنجەی تۆمەتیش بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان رادەكێشرێت.
دوێنێ شەممە 2ی ئەیلوولی 2023، خۆپشاندانی کوردانی کەرکووک لە دژی داخستنی رێگەی کەرکووک _ هەولێر لەلایەن عەرەبی هاوردە و بەشێک لە تورکمانەکانی ئەو شارە گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە. بەپێی دوایین زانیارییەکان ژمارەی قوربانییەکان گەیشتوونەتە 4 شەهید و 15 بریندار.
وێنەی سێ لە شەهیدەکانی رووداوەکانی کەرکووک:
