ئاسایشی سلێمانی بکوژانی حسێن مەلا ئەحمەدیان دەستگیرکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی سلێمانی ڕایگەیاند، بکوژانی ڕووداوەکەی ڕۆژی 7/5/2023 دەستگیرکران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە31ی ئاب، ئاسایشی گشتی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی بکوژانی هاوڵاتی ( حسێن مەلا ئەحمەد )ڕادەگەیەنێت، کە لەڕۆژی 7/5/2023 لە نزیک شارۆچکەی چەمچەماڵ کوژرا”.

ئاماژەی بەوەکرد، هێزەکانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم، دوای کۆکردنەوەی زانیاری وورد لەسەر شوێنی خۆحەشاردانی بکوژان، کە پاش ئەنجامدانی تاوانەکە هەڵاتبوون بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان، لە ئۆپراسیۆنێکی سەرکەوتوودا لە (سنوری پارێزگای دیالە) هەردوو تۆمەتباری ڕووداوەکەیان دەستگیرکرد.

حسێن مەلا ئەحمەد، هاوڵاتییەکی شارۆچکەی چەمچەماڵ بوو، لە رۆژی 7ی ئایاری 2023 لەلایەن چەند هاوڵاتییەکی عەرەبەوە کە وەک کرێکار لە کێڵگە پەلەوەرییەکەیدا کاریان دەکرد، کوژرا. ئەمڕۆش ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی ئەو دوو تۆمەتبارەی لە پارێزگای دیالە راگەیاند.

وێنەی حسێن مەلا ئەحمەد:

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا