پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو 3ی ئەیلول بەشی سـیـسـتـمـی ئـەلـیكـتـرۆنـی مـۆڵـەتـی شۆفێری دەكرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە رایگەیاند: ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی3_9_2023 لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە مەراسیمێكی تایبەتدا بەشی سـیـسـتـمـی ئـەلـیكـتـرۆنـی مـۆڵـەتـی شۆفێری لە بەڕێوەبەرایـەتـی هاتووچۆی هەڵەبجە دەكرێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، داواكارین لە سەرجەم ئەو بەڕێزانەی كە مۆڵەتیان بە سستەمی نوێ و ئەلیكترۆنی دەرهێناوە لە ڕۆژی یەكشەممە بەدواوە دەتوانن سەردانی بەشی مۆڵەتی شۆفێری لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە بكەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی مۆڵەتەكانیان.