سۆڵشار یۆڤیچی دەوێت بە كڕین

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ڕۆژنامەكانی ئیسپانیا و ئینگلتەرا چەندان ڕاپۆرتە هەواڵیان سەبارەت بە دۆخی لۆكا یۆڤیچی سڕبی هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید بڵاو كردۆتەوە كە زیدان دەیەوێت بڕواتە دەرەوە تا توانا و هونەرە بەرزەكەی جارانی بۆ بگەڕێتەوە ئینجا بیگەڕێنێتەوە ڕیاڵ.

ڕۆژنامەی marca ی مەدریدی بڵاوی كردەوە: یۆڤیچ قاییل نییە بەو دۆخەی زێدان بۆی دروست كردووە لە یانەكە و دەخوازێت ڕیاڵج ێ‌ بهێڵێت بەرەو یانەیەكی تر كە تیایدا بتوانێت زیاتر یاری بكات و تواناكانی خۆی پێشكەش بكاتەوە لە بەرامبەریشدا زیزۆ خوازیاری بینینەوەی یۆڤیچەكەی فرانكفۆرتە كە لە تەمەنێكی لاویدا لەو یانە ئەڵمانییە مەزنترین ئاستی خۆی پێشكەش دەكرد.

ڕۆژنامەی زەسەنی بەریتانیش لە ڕاپۆرتێكدا لەو بارەیەوە نووسیویەتی: دۆخی یۆڤیچ خراپە زیدان دەیەوێت بڕواتە دەرەوە مانچستەریش لە سەر داوای سۆڵشاری ڕاهێنەر خوازیاری دەستەبەر كردنێتی زیزۆ دەیەوێت یاریزانەكە بە خواستن بڕوات سۆڵشاریش دەیەوێت بە خواستن بیگوازێتەوە، بەڵام لەگەڵ دانانی بڕگەیەك بە هۆیەوە دوایی بتوانێت یاریزانەكە بكڕێتەوە پاش ماوەی خواستنەكەی زیزۆش ئەوەی ناوێت دەیەوێت دواتر كە یاریزانەكەی دۆخی ئاسایی بۆ گەڕایەوە بیگەڕێنێتەوە ڕیاڵ.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا