پەیامێك لە بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانییەوە

پۆڵەتیك پرێس:

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌په‌یامێكدا داوا لە چاكبووانی كۆرۆنا دەكات بچن پلازما ببه‌خشن بەمەبەستی زیندومانه‌وه‌ی توشبوانی كۆرۆنا.

د. سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك لە پەیامێكدا داوای لەهاوڵاتیان كرد، هانی خزم و دۆسته‌كانیان بده‌ن ئەوانەی‌ كۆرۆنایان تێپه‌ڕاندوه‌، بۆئه‌وه‌ی بچن پلازما ببه‌خشن، چونکە کارێکی مرۆڤ دۆستانەی گەورەیە، لەوانەیە ببێتە هۆکاری زیندوو مانەوەی یٔازیزێکمان.

دەشڵێت، “تکایە هاورێیان کەم تا زۆر گرنگی بەو بابەتە بدەن، هەرکەسێک دەیەوێت پلازما ببەخشێت و مەرجەکانی تێدایە یٔەتوانێت بڕوات بۆ بانکی خوێن، لەوێ کاری پێویستی بۆ دەکرێت، ‎بۆ ھەر پرسیارێک یاخود رێنماییەک پەیوەندی بکەن بە بەڕێز
“د. دیار عەدنان” سەرپەرشتیاری بەخشینی پلازما لە سلێمانی لە ڕێی یٔەم ژمارەیەوە (07701959367) زانیاری تەواو وەردەگرن.

به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی مەرجی بەخشینی پلازمای خستووەتەڕوو ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو کەسانەی کە بە پشکنینی PCR یاخوود CTscan پۆزەتیڤ بوون دوای ٣ ھەفتە لە نەمانی نیشانەکانیان دەتوانین پشکنینی (IgG)یان بۆ بکەین ئەگەر ھاتوو پۆزەتیڤ بوو ئەوا توانای بەخشینی پلازمای دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا