پۆڵەتیك پرێس:
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتیی دیموكراتی كوردستان ئاشكرایكرد، ڕوداووی موشەكەكانی هەولێر نامەیەك بو بۆ ئەمریكا و مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق، هەوڵێكیشە بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكانی ئەمریكا – ئێران لەسەر خاكی عێراق.
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی بۆ ڕۆژنامەی “الشرق الاوسگ” چەند زانیاریەكی لەبارەی هێرشە موشەكیەكانی سەر هەولێری ئاشكراكردووە و دەڵێت، “وەعد قەدۆ”، سەركردە لە حەشدی شەعبی لە پشت هێرشەكە موشەكییەكەی سەر شاری هەولێرە، چونكە لەلایەن هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتحەوە پشتگیری دەكرێت و ناویشی لە لیستی تیرۆردایە”.
زێباری ئاماژەی بەوەداوە، ئەوانە یاری بەئاگر دەكەن و دەیانەوێت لەستراتیژی لێواری دەریا بگرنەبەر، ئەوەش پاڵپێوەنانی شتەكانە تا ئەو ڕادەیەی كە دەتوانرێت بەدەستبهێنرێت، بەڵام وەك پرۆسەیەكی یاریكردن بەئاگر دەمێنێتەوە.
باسی لەوەشكردوە، ئەوەی ڕویدا هەڕەشەیەكی مەترسیدارە بۆسەر ئاسایشی هەرێمی كوردستان و عێراق، سەركردایەتی هەرێمی كوردستانیش لەو جۆرە سەركێشیە بێ ئەنجامانە بێدەنگ نابێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی باسی لەوەشكردووە، هه‌ڵدانی موشه‌كه‌كان كه ئامانجه‌كه‌ی خۆی نه‌پێكا له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتودا گرژی گه‌وره به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، بۆیه ئه‌وه نامه‌یه‌كه بۆ ئه‌مریكیه‌كان كه ده‌ڵێت “شوێنتان نییه له عێراقدا”، زیاتر له‌وه‌ی كه نامه‌یه‌ك بۆ بێت بۆ هه‌رێم، ئه‌وه‌ش سزای به‌دوادا دێت بۆ سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی تێوه‌گلاون و له‌پشت ئه‌و سه‌ركێشیه‌وه‌ن كه ئه‌نجامده‌ره‌كه‌ی وه‌همی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه له ڕێگه‌یه‌وه ئامانجه‌كانیان ده‌هێنێته دی”.