بە تۆمەتی دزینی سەرە مەنهۆڵ پێنج کەس دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە تۆمەتی دزینی 42 سەرەمەنهۆڵ و ماتۆڕی ئاو و مووەلیدەی کارەبایی، بەشی پۆلیسی دەربەندیخان پێنج تۆمەتباری دەستگیکرد؛ دووان لە تۆمەتبارەکان بە رەچەڵەک عەرەبن.

لە راگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، کە دوای ئەوەی نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی قەزای دەربەندیخان سکاڵا لەسەر دزینی چەند سەرە مەنهۆڵێک لە سنوورەکە تۆماردەکات، هێزەکانی پۆلیسی سنوورەکە پاش لێکۆڵینەوەی ورد و بەدواداچوونی کەیسەکە، توانیان شوێنی تۆمەتبارەکان دەستنیشان بکەن و لەلایەن بنکەی پۆلیسی هەوارە بەرزەی سەر بە بەشی پۆلیسی دەربەندیخانەوە دەستگیرکران.

راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی باس لەوە دەکات، تۆمەتبارەکان پێنج کەس بوون و هەستاون بە دزینی 42 سەری مەنهۆڵ و ماتۆڕی ئاو و مووەلیدەی کارەبایی.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی سلێمانی، دوو لە تۆمەتبارەکان عەرەبن و سیانەکەی دیکەش کوردن، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا