پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی كوردساتی نەهێشتنی تاوانەوە بەتۆمەتی دزیكردن لە فرۆشتگایەك ،تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستیشگیرا بەسەر ئەو بڕپارەیەدا كە دزیبووی .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئەوەی خستەڕوو، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كەبڕی (10 ملیۆن و شەش سەد هەزار دینارو 1050 یۆرۆ و 370 دۆلار)ی لە فرۆشتگاكەی لێدزراوە ، هێزەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەرو گەیشتن بەئەنجامی لێكۆڵینەوەكان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەماوەیەكی كەمدا لەلایەن نوسینگەی كوردساتی نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرابەسەر ئەو پارەیەدا كە تۆمەتبار دزیبووی.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئێستادا تۆمەتبار( ش، ی، ت لەدایكبووی 1991 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.