لە شارێكی هەرێم بازرگانێكی مەترسیداری ماددەی هۆشبەر دەستگیردەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخی بەغدا رایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزێكی ئەمنیی هەولێر مەترسیدارترین بازرگانی ماددەی هۆشبەریان لە پارێزگای دهۆك دەستگیركرد.

دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ لە بەغدا ئاشكرایكرد، بە هەماهەنگی و زانیاری هەواڵگری بەهێز لەگەڵ هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی رووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە هەولێر، هێزێكی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان توانییان مەترسیدارترین بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان لە شاری دهۆك دەستگیر بكەن و دەستیش بەسەر زیاتر لە 370 كیلۆگرام لە ماددەكانی كیپتاگۆن و ئەفیۆندا بگرن.

لە راگەیەندراوەكەی دادگای كەرخدا هاتووە، رێككاری یاسایی بەرامبەر تۆمەتبارەكە گیراونەتەبەر و دۆسییەكەی رەوانەی بەردەم دادگای كەرخ كراوە، كە تایبەتە بە ماددەی هۆشبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا