پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی دیارنەمانی 160 سپلیت لە یەکێک لە نەخۆشخانە دەروونییەکانی بەغدا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە بە فەرمانێکی وەزارەت دووردەخرێتەوە.
لە رێککەوتی 31ی تەممووزی 2023، بەپێی نوسراوێکی فەرمی وەزارەتی تەندروستی عێراق و جاسب لەتیف، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی رەسافە لە بەغدا کە کۆپییەکی دەست پۆڵەتیک پرێس کەوتووە، لەسەر دیارنەمانی 160 ئامێری سپلیت، فەرمانی دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی راهێنانی نەخۆشییە دەرونییەکانی رەشاد لە بەغداد دەرچووە.
بەگوێرەی نوسراوەکە، عەلی رەشید روکابی لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە و دەسەڵاتی راپەڕاندنی بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەکە دەدرێت بە بەڕێوەبەری بەشی هونەری نەخۆشخانەکە، هەروەها فەرمانی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە رووداوەکە بە هۆبەی لێکۆڵینەوە دراوە.