سێ کەس بەتۆمەتی بردنی نزیکەی 130 هەزار دۆلار بۆ دەرەوەی عێراق دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە پارێزگای دیالە سێ کەس دەستگیرکران، کە هەوڵیان دەدا نزیکەی 130 هەزار دۆلار بە قاچاخ لە هەرێمی کوردستانەوە ببنە دەرەوەی عێراق.

ئاژانسی هەواڵگری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لەچوارچێوەی ڕێگریکردن لە بەقاچاخبردنی دراو بۆ دەرەوە، لە دیالە سێ کەسیان دەستگیرکردووە.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەو سێ کەسە هەوڵیان داوە 128 هەزار و 500 دۆلار لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانەوە بە قاچاخ ببنە دەرەوەی عێراق.

ڕوونیکردەوە، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر تۆمەتباران گیراوەتەبەر و داوا لە هاوڵاتیان دەکەن لەهەر زانیارییەک لەبارەی لە یاسا دەرچووان ئاگاداریان بکەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا