پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق لەسەر پێنج خاڵ گەیشتنە رێككەوتن.
بەگوێرەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكانی شاندی حكومەنتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ پێویستە هەرێمی كوردستان داهاتە نانەوتییەكان بخاتە سەر هەژمارێكی وەزارەتی دارایی عێراق، بەڵام ئەو بابەتە هێشتا یەكلانەكراوەتەوە و گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت، هاوكات بۆ پرسی داهاتی نانەوتی كە دەبێت چەندی بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی و چەندی بۆ هەرێمی كوردستان بێت، بڕیارە لیژنەیەكی هاوبەش لەوبارەوە پێكبهێندرێت.
لەبارەی داهاتی دەروازە سنوورییەكان، بڕیاردراوە وەزارەتی دارایی عێراق، 50٪ ی داهاتەكەی بگەڕێنێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان.
یەكێكی دیكە لە خاڵەكانی رێككەوتنی نێوان شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق ئەوەیە، هەرێمی كوردستان پابەندبكرێت بەوەی پارەی كۆمپانیا نەوتییەكان بدات لەسەر بنەمای ئەو نرخەی نەوتی عێراقی پێ بەرهەمدەهێندرێت و كۆمپانیا نەوتییەكانی وەزارەتی نەوتی عێراق كاری پێدەكەن.
هەر كاتێك هەرێمی كوردستان پابەندبوو بە جێبەجێكردنی ئەو خاڵانەی گفتوگۆیان لەبارەوە كردووە، ئەوكاتە وەزارەتی دارایی عێراق بەپێی یاسای بودجەی 2023، پارە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت.