بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە عادل عەبدولمەهدی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە د. عادل عەبدولمەهدی، سیاسەتمەدار و سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عیراق كرد.

لە دیدارەكەدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە بەردەوامیی هەوڵە نیشتمانییەكان كرایەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و زیاتر خزمەتكردنی خەڵك لە بوارە جیاوازەكاندا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەوڵەكانی یەكێتی كرد بۆ كاری پێكەوەیی و هەنگاوی كردەیی لەپێناو بەرەوپێشچوونی وڵات و رایگەیاند، سیاسەتی ئێمە روونە و ئامانجمان خزمەتكردنە، بۆ ئەمەش لە سەرەتاوە هەوڵمان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان داوە و ویستوومانە دەستوور بنەمای چارەسەركردنی كێشەكان بێت.

وتیشی، هەماهەنگی و كاری پێكەوەیی فاكتەری سەقامگیری و بونیادنانی داهاتوویەكە كە شایستەی خەڵكە خۆڕاگرەكەمان بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا