حەشدی شەعبی راگەیەنراوێكی لەبارەی رووداوەكەی هەولێرەوە بڵاوكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

فەرماندەیی نەینەوای دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند، سەریان سوڕماوە لەو پەرچەكردارانەی پاش رووداوەی هەولێر هاتونەتەدی.

فەرماندەیی نەینەوای دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێكدا باس لەوەدەكات، سەریان سوڕماوە لەو پەرچەكردارە خێرایانەی پاش رووداوەكەو بەدواداچوونیان بۆ لێدوانانە كردووە.

ئەوەش دەخەنەڕوو، ئەو ناوچەیەی كە موشەكەكانی لێوە ئاراستەی هەولێر كراوە ناوچەیەكی هاوبەشی نێوان سوپای عێراق و حەشدی شەعبی و هێزەكانی پێشمەرگەیە.

لەبەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەدا هاتووە، لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێكردووە و كار بۆ ئەوەدەكرێت چۆنیەتی هاتنی ئەو بارهەڵگرە موشەكە بدۆزرێتەوە بۆ ئەو ناوچەیە و ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانیش بۆ ڕایگشتی ئاشكرا دەكەن.

ئەوەش دوای ئەوە دێت شەوی رابردودا چەند مووشەكێك ئاڕاستەی نزیك فڕۆكەخانەی هەولێركران و دژەتیرۆری كوردستانیش ئاماژەی بەوەكرد، موشەكەكان لە موسڵ و لەلایەن حەشدی شەعبییەوە ئاڕاستە كراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا