عیراق بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە سعودیە‌ و ڕوسیا لە مانگی تەمموز‌ و ئابدا بەرهەمهێنانی نەوت بەڕێژەیەكی بەرچاو كەمبكەنەوە، بەڵام عیراق بەرهەمهێنانی نەوت كەمێك زیاد دەكات.

بەپێی ڕاپۆرتێكی كۆمپانیای (ئێس ئاند پی گڵۆباڵ)، وڵاتانی ئۆپێك كە لە 13 ئەندام پێكهاتوون لە مانگی جوزەیراندا بەرهەمیان بەبڕی 70 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا بەرزكردۆتەوە‌و گەیشتۆتە 28 ملیۆن‌و 230 هەزار بەرمیل،  ئەو بڕەش لەلایەن وڵاتانی عێراق، ئێران، نەیجیریا و ڤەنزوێلاوە زیادكراوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، سعودیە لە مانگەكانی تەمموز و ئابدا ڕۆژانە بڕی یەك ملیۆن بەرمیل نەوت كەمدەكاتەوە، ڕوسیاش كە پێشتر بەڵێنیداوە 500 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا كەمبكاتەوە، ڕایگەیاندووە لە مانگی ئابدا هەناردەی نەوتی خاو بەبڕی 500 هەزار بەرمیل كەمدەكاتەوە.

ئەوە لەكاتێكدایە وڵاتانی ئۆپێك پڵەس لە مانگی حوزەیراندا بەرهەمهێنانی نەوتیان بەڕێژەیەكی كەم زیادكردوە‌و گەیشتووەتە 41 ملیۆن‌و 340 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا