پۆڵەتیک پرێس
کازم ساهیر دەڵێت: لەڕێی دەنگمەوە عێراقم بردە دوورترین جێگاکانی جیهان و باشترین وێنەی عێراقم نیشاندا تا هەمووان ئەوە بزانن عێراق شایەنی جەنگ نییە.
کازم ساهیر هونەرمەندی گەورەی عێراق، لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا بۆ ژمارەی نوێی پایز-زستانی گۆڤاری ڤۆگ مان ئەرەبیە دەڵێت: عێراق شایەنی جەنگ نییە.
هاوکات، لەم ژمارەیەی گۆڤارەکەدا کازم ساهیر بە شێوەیەکی جیاواز لە جارانی پیشوو دەرکەوتووە و وێنەی لەسەر بەرگی گۆڤارەکەیە.
کازم ساهیر لە ساڵی ١٩٥٧ لە پارێزگای موسڵی عێراق لەدایک بووە، لە ساڵی هەشتاکانەوە بەتەواوەتی چووەتە بواری گۆرانی وتنەوە و لە ساڵی ١٩٨٤ یەکەمین ئالبومی بەناوی “شجرة زیتون” بڵاوکردەوە، هەتا ئێستاش لەبواری موزیک و گۆرانیدا بەردەوامە و گۆرانی بۆ چەندین هونەرمەندی بەناوبانگ داناوە.