پەرلەمانتارێك: داواكاری هاوڵاتیانی دهۆك ناگاتە سەرۆكایەتی پەرلەمان

پۆَڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارێكی كوردستان رایگەیاند، داواكاری هاوڵاتیانی دهۆك كە لە نوسینگەی پەرلەمانی دهۆكە ناگاتە دەست سەرۆكایەتی پەرلەمان.

شنۆ شەهید ئەشقی پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەدواداچوونیان بۆ كێشەی هەزارو 244 هاوڵاتی دهۆك كردووە كە بەشدار بوون لە كڕینی یەكەی نیشتەجێ بوون لە پڕۆژەی ئارام سیتی لە پارێزگای دهۆك كە ماوەی 10ساڵە بە بیانوی جیاجیا تەواونەكراوە.

ئەوەشدەخاتەڕوو، لە بەدواداچوونەكەیان بۆیان دەركەوتووە، ئەو هاوڵاتیانە چەندینجار داواكاریەكەیان گەیاندوەتە نوسینگەی پەرلەمان لە دهۆك، بەڵام لەوێوە نەگەشتووە بە سەرۆكایەتی پەرلەمان و ليژنە پەیوەندیدارەكان.

باسی لەوەشكردووە، ئەو هاوڵاتیانە چەندینجار هەوڵیانداوە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی ئەنجام بدەن، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە ڕێگریان لێ كراوە.

شنۆ شەهید ئەشقی دەشڵێت، “دوابەدوای بەدواداچوونمان داواكاری و زانیاریەكانم لەڕێگەی یاداشتێكەوە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد ئەوەش بەمەبەستی چارەسەركردنی ئەم گرفتە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا