فوئاد حوسێن داوا لەئەمریكا دەكات بەبڕیارەكەی بچێتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق داوای لە ئەمەریكا كرد بەبڕیاری “كشانەوە لەبەغدا” بچێتەوەو رایگەیاند، ئەگەر ئەو بڕیارە جێبەجێبكرێت، “مەترسیدارە”.

حوسێن لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا لە بەغدا ڕایگەیاند: حكومەتی عێراق دڵخۆش نییە بەبڕیاری سەرەتایی ئیدارەی ئەمریكا بۆ كشانەوە لە بەغدا.

وەزیری دەرەوەی عێراق راشیگەیاند، گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریكییەكان و بڕیاری سەرەتایی لەبارەی كشانەوەیان لەعێراق، هانی ئێمەی دا، كە كاربكەین، بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەو بارەوە دەستپێبكەین.

چەند رۆژێكە وا بڵاودەكرێتەوە، كە ئەمریكا بەنیازە باڵوێزخانەكەی لەبەغدا بكێشێتەوەو ئەوەش كاردانەوەی جۆراوجۆری دروست كردووە.

فوئاد حوسێن باسی لەوەش كرد، حكومەتی عێراق بۆ پاراستنی كارە دیپلۆماسییەكان ڕێوشوێنەكانی گرتووەتەبەرو ئەو رێوشوێنانەش بەردەوامیان دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا